AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢٠ ١٩:١٠

میدیایەکی جیهانی شرۆڤەی دەکات؛

کاریگەریی رێککەوتنی تاران _ ڕیاز لە سەر ڕێگری لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ئیسرائیل و‌وڵاتانی عەرەبی

کاریگەریی رێککەوتنی تاران _ ڕیاز لە سەر ڕێگری لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ئیسرائیل و‌وڵاتانی عەرەبی

رێککەوتنی تاران _ ڕیاز رێگرە لە بەردەم ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ئیسرائیل و‌وڵاتانی عەرەبی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی هەواڵی ئێن بی سی نیوز لە راپۆرتێکی شرۆڤەییدا نووسی: ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان رێگرە لە بەردەم هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ عەرەبەکان.

لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە دراوەتە پاشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە چاوەڕوان نەکراوەکانی رێککەوتنی ئێران و عەرەبستان .

راگەیێندراوە کە ئەو رێککەوتنە دەتوانێ ڕێگری بکات لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ دراوسێیە عەرەبەکانی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئێن بی سی نیووز، کاردانەوەی سەرەتایی ئیسرائیل بە ڕێککەوتنەکە ئیجابی نەبوو؛ نەفتالی بێنت سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل وتوویەتی ئەم رێککەوتنە، گۆرانکارییەکی مەترسیدارە بۆ ئیسرائیل و گورزێکی کوشندەیە لە هەوڵەکان بۆ ئیتیلاف کردنی ناوچەیی دژی ئێران.

لە بەشێکی تری ئەم راپۆرتەدا هاتووە: رێککەوتنی ریاز- تاران هەروەها هەوڵەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی بۆ کۆنتڕۆڵی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دژوارتر دەکات. بە گوێرەی ئەم رێککەوتنە ، عەرەبستان و ئێران کە دوو وڵاتی بەرهەم هێنەری سەرەکی نەوتن، باڵوێزخانەکانیان لە پایتەختەکانی یەکتردا دووبارە دەکەنەوە.

راگەیاندنی ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان لە پەکین ، پێگەی چین لە ئاستی نێودەوڵەتی لە چاو ڕکابەری سەرەکی خۆی واتا ئەمریکا بەهێزتر دەکات.

دوێنێ هەینی ڕێککەوتنی چاوەڕوان نەکراو لە نێوان ئێران و عەرەبستان ڕاگەیێندرا دوای 7 ساڵ.

News ID 45343

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha